به‌ڤیدیۆ.. مشكێك تۆڵه‌ى سه‌رجه‌م خزمه‌كانی له پشیله‌یه‌ك ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دانیشتوويێكی ناوچه‌ی Esch-sur-Alzette ـی لۆكسمبۆرگ گرته‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی ململانێی نێوان مشك و پشیله‌یه‌كی تۆماركردووه، كاتێك پیشله‌كه هێرش ده‌كاته سه‌ر مشكه‌كه، به‌ڵام به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی مشكه‌كه له پشیله هێرشبه‌ره‌كه، باباڵانس و یاساكان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه و مشك پشیله راوده‌نێت و، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه له تۆڕی یوتیوب زۆرترین بینه‌ری ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی یاساكانی سرووشت، هه‌میشه پشیله مشك راوده‌نێت و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیشدا ده‌یكاته ژه‌مه‌خۆراكێك بۆ تێركردنی سكی خۆی.
В Люксембурге забавная сцена попала на видео: кот хотел поймать крысу, но вынужден был спасаться бегством. Все грызуны мира официально отомщены. pic.twitter.com/G931kiWAOs
— IZ.RU (@izvestia_ru) November 8, 2018
هه‌روه‌ك داهێنه‌رانی فیلم كارتۆنی تۆم و جێری توانیویانه له‌ڕێگه‌ی درووستكردنی ئه‌و كارتۆنه، چه‌ندین جیل به داهێنانه‌كه‌یان سه‌رسام بكه‌ن، كه له زنجیره‌یه‌ك سه‌روسه‌ربرده و له چوارچێوه‌ی چه‌ندین سیناریۆی خه‌یاڵی جیاواز پێكهاتووه و هه‌میشه پشیله به‌دوای مشكه‌كه ده‌كه‌وێت، به‌ڵام زۆربه‌ی جاره‌كان باڵانسه‌كه ده‌گۆڕێت و به‌هۆی ژیری مشكه‌كه و گه‌مژه‌یی پشیله‌كه، دوا قۆناغ له به‌رژه‌وه‌ندی مشكه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
هه‌رچی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌یه كه له تۆڕی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێچه‌وانه‌ی سروشتی راسته‌قینه‌ی ئاژه‌ڵان نیشان ده‌دات و رووداوێكی بێ وێنه دخاته روو، كه پشیله‌كه له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر مشكه‌كه په‌شیمان ده‌بێته‌وه و خه‌ریكه خۆی ده‌بێته نێچیری مشكه‌كه و هه‌رچه‌نده راده‌كات، به‌ڵام به‌ئه‌سته‌م بۆی ده‌رده‌چێت.
كاتێك مشكه‌كه به‌دوای پشیله‌كه ده‌كه‌وێت، وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و مشكه ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌و مشكه بێده‌سه‌ڵاتانه له‌و پشیله‌یه بكاته‌وه، كه به درێژایی مێژوو بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی پشیله‌كان.
H.B