ویستی دایکی بنێژێت خۆشی بووە قوربانی

پێكەوە بە خاكیان سپاردن

K24 - ھەولێر

کوڕێکی خەڵکی ئەندەنووسیا لە کاتی بەڕێکردنی تابووتی دایکی کۆچکردووی، بەهۆی رووخانی پەیژەیەك خۆشی گیان لەدەستدەدات.

لەكاتی بەخاكسپاردنی تەرمی ژنێك لە وڵاتی ئەندەنووسیا، گرووپێك لە كەسە نزیکەکانی ژنە کۆچکردووەکە، هەوڵدەدەن تابووتی ژنەکە ببەنە سەر تاوەرێك بە ناوی "لاکیان" کە وەك نەریتێکی ئاینی ئەو تاوەرە بە پیرۆز تەماشا دەکرێت و مردووەکان پێش بەخاكسپاردنیان، بۆچەند خولەکێك لەوێدا دەهێڵنەوە، بەڵام لەوكاتەدا ئەو پەیژەیەی بۆ تاوەرەکە دروستکراوە دەروخێت و بەوھۆیەوە سامێن کۆنۆدرورای، تەمەن 40 ساڵ، کوڕی ژنە کۆچ کردووەکە لەوێ گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئێستا کوڕ و دایك پێکەوە نێژراون و هۆکاری شکانی ئەو پەیژەیەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە قورسایی زۆری لەسەر بووە و بەهۆی ئەوەی پەیژەکەش لە داری بامبۆ دروستکراوە بەرگەی نەگرتووە و شکاوە.

ھ.ج