كوڕه هونه‌رمه‌ندێكى كورد شوو به ئه‌ستێره‌يه‌كى هونه‌رى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
جوان يوسف له‌دايكبووى 1984ى سووريايه و ئه‌و باوكى كورده و دايكى ئه‌رمه‌نييه. خاوه‌نى ماسته‌ره له بوارى هونه‌ر و وێنه‌كێشه. ده‌يه‌وێت تا كۆتايى ژيانى له‌گه‌ڵ ريكى مارتن ئه‌ستێره‌ى گۆرانى ئيسپانيا بژيت، كه داواى هاوسه‌رگيرى لێكردووه.
ريكى مارتن له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ئاشكرايكرد، كه داواى ده‌ستى جوان يوسفى كردووه.
مارتن ئاشكراشيكردووه، كه سه‌ره‌تا زۆر په‌شۆكاوه، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ دانيشتووه و داواى له جوان يوسف كردووه شووى پێ بكات.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كاتێك ئه‌ڵقه‌ى هاوسه‌رگيرى پێشكه‌ش به جوان يوسف كردووه، له برى ئه‌وه‌ى بڵێت "هاوسه‌رگيريم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ى"، پێى وتووه: "شتێكى خراپم بۆ تۆ پێيه" و له به‌رامبه‌ريشدا كوڕه هونه‌رمه‌نده كورده‌كه ده‌ستبه‌جێ رازى بووه و وتويه‌تى: "حه‌زده‌كه‌م هه‌موو ژيانم له‌گه‌ڵ تۆ به‌سه‌ر به‌رم".
پێشتر چه‌ند جارێك مارتن باسى ئه‌وه‌ى كردبوو، كه په‌يوه‌ندى هه‌يه له‌گه‌ڵ جوان يوسف.
هاوكات ئه‌و كوڕه كورده‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان زانيارييه كه‌سييه‌كانى نوێكردووه‌ته‌وه و ئاشكرايكردووه، كه ماره كراوه.
جوان يوسف له 6ى سێپتێمبه‌رى 1984 له‌دايكێكى ئه‌رمه‌نى و باوكێكى كورد له‌دايكبووه.
ئێستا له سويد ده‌ژيت و خێزانه‌كه‌ى له 2004ه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر روويانكردووه‌ته سويد.
له ستۆكهۆڵم وێنه‌كێشانى خوێندووه و دواتر چووه‌ته زانكۆى هونه‌ره‌كان و پيشه‌ى ده‌ستى و ديزاين.
له 2009 به‌كالۆريۆسى له هونه‌ره جوانه‌كان به‌ده‌ستهێناوه و دواتر له سه‌نتراڵ سانت ماتينزى له‌نده‌ن ماسته‌رى به‌ده‌ستهێناوه.
له 2013 دوو پيشانگه‌ى تايبه‌تى كردوونه‌ته‌وه و له چه‌ندين پيشانگه‌شدا به هاوبه‌شى به‌شداريكردووه.
له مانگى نيسانى ساڵى رابردوودا ئاشكرايكرد، كه هاوڕه‌گه‌زبازه، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته بوو كه له ساوپاولۆى به‌رازيل بوو، ئاشكراشيكردبوو، كه ريكى مارتنى ئيسپانى خۆش ده‌وێت.
پێشتر له پيشانگه‌يه‌كى له‌نده‌ندا مارتن سه‌رسامى خۆى به تابڵۆيه‌كى جوان ده‌ربڕيى بوو، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تاى يه‌كترناسينيان بوو.
ريكى مارتن ته‌مه‌نى 44 ساڵه و دوو منداڵى هه‌يه و ئێستا سه‌رقاڵى ئاماده‌كارييه بۆ ئاهه‌نگى گواستنه‌وه‌ى جوان يوسف و ئاشكرايكردووه، كه ده‌يه‌وێت ئاهه‌نگێكى گه‌وره بۆ چوونه ناو كه‌ژاوه‌ى هاوسه‌رگيرييه‌كه‌ى رێكبخات.
سه‌رچاوه: مۆنتيكارلۆ، ده‌ستوورى ئه‌رده‌نى.