به ڤیدیۆ.. وه‌فای سه‌گێك بۆ هاوڕێكه‌ی ببینه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌گ وه‌ك ئاژه‌ڵێكی به وه‌فا بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی و هاوڕێكانی ناسراوه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا، كه له چین تۆماركراوه ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌گێك به ده‌م هاوڕێكه‌یه‌وه ده‌چێت كاتێك ئۆتۆمبێل لێی ده‌دات و هه‌وڵده‌دات ژیانی رزگار بكات.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌گێكی ره‌ش، یارمه‌تی هاوڕێ سه‌گه‌كه‌ی خۆی ده‌دات و له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی جه‌نجاڵه‌وه ده‌یهێنێته نزیك شۆسته.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل لێیداوه، سه‌گه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام هاوڕێكه‌ی له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی رزگار بكات.
هه‌وڵه‌كانی ئه‌و سه‌گه‌كه له‌كاتێكدایه، كه هیچ كه‌سێك له پیاده‌ڕۆیان ناوه‌ستن و هاوكاری ئه‌و سه‌گه ناكه‌ن.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له شای سیچوانی چین تۆماركراوه.