كچه وه‌رزشكارێكى سلێمانى له عێراق يه‌كه‌مه و كێبڕكێى پايسكيلسوارانى ئيتاڵيا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سۆزى دڵشاد، يه‌كێكه له‌و كچه وه‌رزشكارانه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له بوارى پايسكيلسوارى وه‌رزش ده‌كات و توانيويه‌تى چه‌ندين مه‌داليا و سه‌ركه‌وتن له كێبڕكێكانى ناوخۆ به‌ده‌ستبهێنێت و بۆ دواينجار له خولى پاڵه‌وانێتى پايسكيلسوارى عێراقدا پله‌ى يه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا.
سۆزى ته‌مه‌ن 20 ساڵ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپۆتنيكى رووسى رايگه‌ياند، له كۆتايى مانگى ئاداردا له قۆناغى يه‌كه‌مى پێشبڕكێى تاكه‌كه‌سى ئه‌مساڵ له پايسكيلسواريدا پله‌ى يه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێنا. كه خولى عێراقيى له سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان هه‌ولێرى پايته‌خت و كه‌ركووك سازيكرد.
سۆزى گوتيشى: "شه‌ش تيپ له پێشبڕكێكه به‌شدار بوون و تيپێكى چوار كه‌سيش له ناوچه جياجياكانى عێراقه‌وه پێكهێنرابوو، به‌شداريان كرد و قۆناغى يه‌كه‌مى پاڵه‌وانێتييه‌كه بڕينى رێگه‌ى 20 كيلۆمه‌تر بوو".
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنى قۆناغى دووه‌مى پێشبڕكێكه، سۆزى ئاشكرايكرد، بڕياره له‌م مانگه‌دا (نيسان/ ئه‌پريل) ئه‌نجامبدرێت و پێشبينيشيكرد، هه‌ر له سه‌ر يه‌كێك له شاڕێكانى سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
دووپاتيشيكرده‌وه، به‌شدارى له قۆناغى دووه‌مى ئه‌و پێشبڕكێيه‌دا ده‌كات و هه‌وڵده‌دات پله‌ى يه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ركه‌وتوويى به‌ره‌و قۆناغى سێيه‌م بڕوات كه دوا قۆناغى پێشبڕكێكه‌يه.
ئه‌و باسى له‌وه‌شكرد، له ئێستادا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ به‌شداريكردنى له پاڵه‌وانێتى ئه‌وروپا بۆ پايسكيلسوارى و بانگهێشتنامه‌يه‌كى له ئيتاڵياوه به‌ده‌ستگه‌يشتووه. بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نزيكه‌ى 2000 ژن و پياو و گه‌نج و به‌ساڵاچووان و ته‌نانه‌ت منداڵانيشدا له مانگى ته‌مموز/ يۆليۆى داهاتوو به‌شدارى پێشبڕكێكه بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مه يه‌كه‌م به‌شدارى له پێشبڕكێيه‌كى پاڵه‌وانێتى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات نابێت،به‌ڵكو له پاڵه‌وانێتى ديكه‌ى عه‌ره‌بيشدا كه بڕياره عێراق تێيدا به‌شدارى بكات، به‌شدار ده‌بێت.
سۆزى خه‌ونى ئه‌وه‌يه، ئافره‌تان هانبدات روو له وه‌رزش بكه‌ن و ئه‌و نه‌ريته باوانه بشكێنن، كه ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌م به‌شدارى ژنان له پاڵه‌وانێتييه وه‌رزشييه‌كان درووستكردووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له پاركى هه‌وارى شار له سلێمانى فرۆشگه‌يه‌كى تايبه‌ت به پايسكيل و پێداويستى وه‌رزشى ئافره‌تانى كردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ماوه‌ى هه‌شت ساڵ پاڵه‌وانى عێراق بووه له پێشبڕكێى پايسكيلسوارى.
سۆزى هه‌رچه‌نده قوتابى قۆناغى سێيه‌مى كۆليژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش و فه‌رمانبه‌رى فه‌رمانگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌رانه، پرۆژه‌كه‌ى خۆى بۆ بره‌ودان به پايسكيلسوارى بۆ ئافره‌تان په‌ره‌پێداوه و ده‌يه‌وێت ئافره‌تان شوێنێكى گونجاويان هه‌بێت بۆ وه‌رزشى پايسكيلسوارى بێ ئه‌وه‌ى مه‌ترسيان له پێداكيشانى ئۆتۆمبێل هه‌بێت و كۆت و به‌نديان له‌سه‌ر درووستبكرێت.
ئه‌و سه‌رقاڵى راهێنانه به كچان و منداڵان و بۆ منداڵان 25 هه‌زار دينار و بۆ گه‌ورانيش 50 هه‌زار دينار كرێى فێركارى وه‌رده‌گرێت.
له ماوه‌ى ژيانى وه‌رزشى خۆي‌دا ئه‌و 17 مه‌دالياى له پاڵه‌وانێتييه‌كانى پايسكيلسوارى به‌ده‌ستهێناوه و دووان له مه‌دالياكان زێڕن و ئه‌وانى ديكه‌ش زيوى و برۆنزين.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك
ئ.ڕ