به‌ ڤيديۆ.. دوو شوفێرى سه‌ركه‌ش چى له‌ ئۆتۆمبێله‌ گرانبه‌هاكانيان ده‌كه‌ن

دوو شوفێری ئۆتۆمبێلی گرانبەهای مێرسێدس، لە ئەنجامی توڕەیی و شکاندنە سەر یەکتری نێوانیان، ئۆتۆمبێلەکانیان تێکدەشکێت.

K24 - هه‌ولێر:

دوو شوفێری ئۆتۆمبێلی گرانبەهای مێرسێدس، لە ئەنجامی توڕەیی و شکاندنە سەر یەکتری نێوانیان، ئۆتۆمبێلەکانیان تێکدەشکێت.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا هەڵایەکی زۆری ناوەتەوە، تێیدا لە رووداوێکدا کە لە رووسیادا روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مێرسێدسی رەنگ سیلڤەر کە نرخەکەی زیاترە لە 115 هەزار دۆلاری ئەمریکی، هەڵدەکووتێتە سەر ئۆتۆمبێلێکی تری هەمان جۆری بڕاندەکە، مێرسێدس- بێنز G-Class، کە نرخەکەی 122 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لە ئەنجامی توڕەیی خاوەن ئۆتۆمبێلی مێرسێدس- بێنز G-Class، شەڕی نێوان ئەو دوو ئۆتۆمبێلە گرانبەهایانە دەست پێدەکات.