سەربازێک لە تەنیشت ماکرۆن بورایەوە

یەک مەتر لە سەرۆکی فەرەنسا دوورە

K24 – هه‌ولێر:

لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بۆ سەربازانی فەرەنسا کە لە وڵاتی چاد خزمەت دەکەن، سەربازێک کە تەنها مەترێک لە ماکرۆنەوە دوورە، دەبورێتەوە.

سەرۆکی فەرەنسا بۆ ماوەی 20 خولەک گوتاریدا، دواتر سروودی نیشتیمانیی فەرەنسا خوێندرا و لەو کاتەشدا ئەو سەربازە لە هۆش خۆی دەچێت و بەردەبێتەوە.

لە ساڵی 2014ەوە، فەرەنسا چوار هەزار و 500 سەربازی بۆ چاد و نیجەر لە ئەفریقا ناردووە و ئامانج لێی جەنگی دژ بە تیرۆرە، سەرۆکی فەرەنساش بڕیاریدا، پشووەکانی سەری ساڵ لەگەڵ ئەو سەربازانە بەسەر بەرێت.

سەرچاوە: ئاڕ تی

H.J