كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین بە رێژەی جیاواز لە ناوچەكانی كوردستان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك كاتدا بە رێژەی جیاواز باران دەبارێت.
ھەروەھا سبەی ھەینی ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێك كاتدا بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت و بارانبارین لە ھەندێك ناوچە بارانبارین بە رێژەی جیاواز بەردەوام دەبێت.