ئه‌و چێشتخانه‌ی شای ئوردن و هاووڵاتییه‌كانی به تامه‌كانی سه‌رسام كرد دوای ده‌یان ساڵ داخرا
K24 - هه‌ولێر:
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ساڵه درێژانه‌ی پێشوو، رۆژی شه‌ممه 10/6/2017 هیچ كه‌سێك له ریزه درێژه‌كانی به‌رده‌م چێشتخانه به ناوبانگه‌كه‌ی هاشم نه‌وه‌ستابوو، ئه‌و خواردنگه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، به‌هۆی پێشكه‌شكردنی قاپه پاقله و نۆكاو و فه‌لافل و چاییه ناوداره‌كه‌ی وڵاتی شامه‌وه كه پێشكه‌شی میر و پاشا و هونه‌رمه‌ندان و خه‌ڵكی ده‌كرێن، ناوبانگی سه‌رانسه‌ری وڵاتی ته‌نیبوو، به‌ڵام ئه‌و رۆژه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌رگای به رووی تامه‌زرۆیانی خواردنه‌كانیدا داخست، ئه‌و خواردنگه‌یه‌ی له ساڵی 1952 تا ئه‌و رۆژه كراوه بوو، چونكه خاوه‌نه‌كه‌ی كۆچی دواییكرد.
خواردنگه‌كه‌ی هاشم سابیر ناسراو به ئه‌بو سه‌میح، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ناوبانگی زیاتری په‌یداكرد، هه‌ر چه‌نده خواردنگه‌یه‌كی زۆر ساده بوو، به‌ڵام شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، پادشای ئوردن و شاژنه رانیای هاوژینی و منداڵه‌كانی و میر حسێن ته‌ڵاڵ و میوانه‌كانیان په‌لكێشی سه‌ر مێزه‌كانی خواردنگه‌كه‌ی هاشم كردبوو، چونكه ده‌یانگووت" نهێنی و تام و چێژی ئه‌و خواردانه، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی بچن تامیان بكه‌ن".
لای هاشم خزمه‌تگوزاری پێنج ئه‌ستێره به‌رده‌ست نه‌بوو، خاوێنی شوێنه‌كه‌ش بۆنی خاوێنكه‌ره‌وه‌كان و گوڵاو نه‌یته‌نی بوو، به‌ڵكو بۆنی زێراب و توالێته‌كان دێته ناو لوتی میوانان، چونكه شاگرده‌كانی چێشتخانه‌كه هێنده كاتیان نییه زۆر به وردی وه‌ك خواردنگه ناوداره‌كانی دیكه‌ی پایته‌ختی ئوردن بایه‌خ به خاوێنی شوێنه‌كه بده‌ن. به‌ڵام ئه‌وێ به‌رناكه‌وێ و ده‌سته‌یه‌ك هه‌ڵده‌ستن ئه‌وجا ده‌سته‌یه‌كی دیكه ده‌توانن دابنیشن، خه‌ڵكی به‌رده‌وامه له داواكردنی خواردنه نایابه‌كانی هاشم.
خواردنگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه رووبه‌ره‌كه‌یشیان فراوان نییه و ناتوانن مێزه‌كان به رێكی و به‌رفراوانی بڵاوبكه‌نه‌وه و ناتوانن پێشوازی له میوانی زۆر بكه‌ن له یه‌ك كاتدا، ئه‌وه‌ش خواردنگه‌كانی ناچار كردووه مێزه‌كانیان ببه‌نه سه‌ر شۆسته‌كانی به‌رده‌میان، زۆربه‌ی كات میوانه‌كان به پێوه راده‌وه‌ستن، كاتێك یه‌كێك خواردنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، یه‌كێكی دیكه ده‌چێته شوێنه‌كه‌ی.
نهێنی جوانییه‌كانی چێشتخانه‌كه‌ی هاشم ئه‌وه‌یه، هه‌موو خه‌ڵكێك له‌سه‌ر كورسی و مێزه پلاستیكییه‌كانی داده‌نیشن، پله و پۆست و پێگه‌ی سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌رچییه‌ك بێت، له‌وێ كۆده‌بنه‌وه‌و به پاره‌یه‌كی كه‌م هه‌موو جۆره خواردنه به چێژه‌كانی هاشم ده‌خۆن.
تام و چێژی خواردنكه‌ی هاشم، هه‌موو خزمه‌تگوازرییه‌كی دیكه‌ی له بیری خه‌ڵكی بردووه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ی هاوڕێكان یاده‌وه‌رییه‌كانی پێشوویان ده‌خه‌نه‌وه به‌رباس و به ده‌م گێڕانه‌وه‌ی رۆژه‌كانی ژیانی رابردوو، تامی خواردنه‌كان ده‌كه‌ن. له‌وێ نرخی یه‌ك قاپ پاقله یان نۆك ته‌نها دوو دۆلاره، به‌ڵام فه‌لا‌فله ناوداره‌كه‌یان له چاو فه‌لافلی خواردنگه‌كانی دیكه هه‌ندێك نرخه‌كه‌ی زیاتره.
ناوبانگی خواردنگه‌كه سنووری ئوردنی تێپه‌ڕاندووه، جگه له شا و میر و سیاسییه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆری هونه‌رمه‌نده‌كانی عه‌ره‌ب و میدیاكاره‌كانی وه‌ك " عومه‌ر شه‌ریف، فه‌رید شه‌وقی، مولحم به‌ره‌كات، جۆرج وسوف، راغب عه‌لامه. ئه‌حمه‌د سه‌قا، محه‌مه‌د سوبحی، یونس شه‌له‌بی، كازم ساهیر و ده‌یانی دیكه‌ش تامی خواردنه‌كانی هاشمیان كردووه".