له‌تۆڵه‌ی ژن به‌سه‌ر هێنان ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوه‌كه‌ی به‌چه‌قو قرتاند
K24- هه‌ولێر:
دوای نیزكه‌ی ساڵێك له هاوسه‌رگیری دووه‌م، كه به‌هۆی كه‌متوانایی هاوسه‌ری یه‌كه‌می له منداڵبوون ژنی دووه‌می هێنا، رۆژبه‌ڕۆژ كێشه‌ی خێزانێكی ویلایه‌تی ئۆتار برادیش له هیندستان زیاتر بوون و سكاڵاكانی هاوسه‌ری یه‌كه‌میش زیادی كرد، به‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی ئه‌وی فه‌رامۆش كردووه و زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌بات.
غه‌یره چاوه‌كانی هاوسه‌ری یه‌كه‌می ئه‌و پیاوه‌ی كوێر كرد و له‌كاتی ده‌مه‌قاڵێیان له‌ناكاو چه‌قووه تیژه‌كه‌ی ده‌رهێنا و ئه‌ندامی نێرینه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی قرتاند، به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی هندستان، یونس ئه‌حمه‌دی 45 ساڵ كه خاوه‌ن دوو ژنكه بووه به برینداری گواستراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و ئافره‌ته تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه.
رۆژنامه‌ی دویچه ڤێلا له به‌رپرسانی ئه‌منی ناوچه‌كه گواستییانه‌وه، "شه‌وی رابردوو ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان پیاوه‌كه و هاوسه‌ری یه‌كه‌می روویداوه و ئافره‌ته‌كه‌ش به‌چه‌قوو ئه‌ندامه نێرینه‌كه‌ی لێكردووه‌ته‌وه"، هه‌وره‌ها بڵاویشیكرده‌وه: "ئێستا كه دۆخی ته‌ندرووستی پیاوه‌كه مه‌ترسیداره و گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه" و به‌رپرسانی ئه‌و ویلایه‌ته رایانگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌س و كاری پیاوه قوربانییه‌كه سكاڵای یاساییان تۆماركردووه، ئافره‌ته تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه.
پۆلیسی ئه‌و ویلایه‌ته ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تۆمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌ییش ئاراسته‌ی ئه‌و ئافره‌ته كراوه و پێشبینی ده‌كرێت، سووكترین سزای تۆمه‌تباره‌كه له 10 زیندارنیكردن كه‌متر نه‌بێت.
H.B