كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەولێر ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران، ھەروەھا لە سلێمانیش كەمێك باران دەبارێت، لە پارێزگای دھۆكیش باران لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت و لە شاری كەركووك ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانێكی كەم دەبارێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی ھەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات، ئاسمانی ھەولێر و سلێمانی نیمچە ھەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەكان ئەگەری باران دەبێت، لە دھۆك ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارانی زیاتر ھەیە، ئاسمانی كەركووكیش نیمچە ھەور دەبێت.