به ڤيديۆ.. خه‌ڵكى شارێكى ژاپۆن نايانه‌وێت ژنه ئه‌كته‌رێكى فيلمى پۆرنۆ رێكلاميان بۆ بكات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى پارێزگاى مياگى هه‌ڵكه‌وتوو له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى ژاپۆن بڕيارياندا ئه‌و ڤيديۆيه له سايته‌كه‌يان بسڕنه‌وه، كه تێيدا بانگه‌شه بۆ گه‌شتوگوزارى شاره‌كه ده‌كرێت، به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌كته‌رێكى فيلمه پۆرنۆكانى تێدا ده‌ركه‌وتووه.
رۆژانامه‌ى ژاپۆن تايمز، بڵاويكرده‌وه، ئه‌و رێكلامه‌ى بۆ گه‌شتوگوزارى پارێزگاى مياگى كراوه، ئه‌كته‌رێكى فيلمه پۆرنۆكان رۆڵى تێدا ده‌گێڕێت و 400 كۆمێنتى ره‌خنه‌يى و سكاڵاى له دژ تۆمار كراوه و به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ژاپۆن رايان وابووه، ئه‌و ڤيديۆيه پۆرنۆيى و نا ئاكارانه‌يه.
له ڤيديۆكه‌دا ژنه ئه‌كته‌ره‌كه، له شوێنه گه‌شتييارييه‌كانى پارێزگاكه‌دا ده‌گه‌ڕێت و قسه له‌گه‌ڵ كيسه‌ڵدا ده‌كات، كه هێمايه بۆ پارێزگاى مياگى.
خه‌ڵكى پارێزگاكه تووڕه‌بوونى خۆيان له‌و رێكلامه نه‌شاردووه‌ته‌وه و پێيان وابووه، رێكلامى پارێزگاكه‌يان مۆركى فيلمه سێكسييه‌كانى پێوه دياره و سه‌رنجى زۆرتر خراوه‌ته سه‌ر لێوى ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ره و ئاماژه‌ى سێكسى لێده‌خوێنرێته‌وه.
پێشتر پارێزگارى مياگى ره‌تيكردبوويه‌وه گرته ڤيديۆيه‌كه لاببرێت و رايگه‌ياندبوو، ئه‌و ڤيديۆيه سه‌رنجى گه‌شتيارانى راكێشاوه.
دواجار به‌رپرسانى پارێزگاكه بڕيارياندا ڤيديۆكه له سايتى خۆيان بسڕنه‌وه.