به وێنه.. له میسر گۆڕستانێكی سه‌رده‌می رۆمانییه‌كان دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
تيمێكی لێكۆڵه‌ری میسری و ئیتاڵی له ناوچه‌یه‌كی خۆرئاوای ئه‌سوانی باشووری میسر، له گۆڕستانی "ئاغاخان"دا گۆڕستانێكی دێرینیان دۆزییه‌وه. مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می یۆنانی و رۆمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مسته‌فا وه‌زیری، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای شوێنه‌وار له میسر رایگه‌یاند، "له گۆڕستانه‌كه‌دا تابووتێكی له دار درووستكراو دۆزراوه‌ته‌وه، كه ده‌قێكی هێرۆگیلفی له‌سه‌ر نووسراوه. خاوه‌نی گۆڕه‌كه ناوی (تی جی تی) بووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "تابووتی به‌ردین، كه به‌رده‌كه به نه‌خش و نیگار هه‌ڵكۆڵدراوه و ژوورێكی تایبه‌ت به مۆمیاكراوان و چه‌ند به‌رده نووسێك دۆزراونه‌ته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد، "چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه دۆزراونه‌ته‌وه. یه‌كێكیان په‌یكه‌ری باڵنده‌ی ئه‌لبایه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رووحی مردووكه. په‌یكه‌ره‌كه بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی به‌ركه‌وێت دۆزراوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر