جۆرێكی نوێی ئه‌نفلۆوه‌نزا هه‌ره‌شه له ژیانی ملیۆنه‌ها مرۆڤ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
مه‌رموق ئه‌شره‌ف، كه پزیشكێكی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانییه و، به پشتبه‌ستن به چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، هۆشداری له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆوه‌نزا ده‌دات، كه پێشبینی ده‌كرێت، له ماوه‌ی 200 رۆژی یه‌كه‌می ده‌ركه‌وتنیدا، ببێته هۆی مردنی زیاتر له 33 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، پزیشكێكی دیكه‌ی ئه‌و رێكخراوه به‌ناوی جۆناسان كویك به‌دووری نازانێت، كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ئه‌و ڤایرۆسه ببێته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 300 ملیۆن كه‌س له‌جیهان، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و نه‌خۆشییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕی پێویستی ده‌رمان و خۆراك له‌سه‌ر رووی زه‌وی درووست بكات و، كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دووچار برسێتی دۆخێكی نه‌خوازراوی ئابووری بكات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ـی به‌ریتانی، زیانه‌كانی ئه‌و په‌تایه پێوانه‌ی هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی ده‌شكێنێت و، ڤایرۆسی ئه‌و په‌تایه‌ش گوزارشته له ئه‌نفلۆوه‌نزایه‌كی كوشنده.
پێشتریش له ساڵی 1918، راسته‌وخۆ دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، په‌تایه‌كی دیكه به‌ناوی ئه‌نفلۆوه‌نزای ئیسپانی له‌جیهان بڵاوبووه‌وه و، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 100 ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، به‌یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین په‌تاكان له مێژووی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت.
پسپۆرانی توندرووستیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، په‌تاكه له‌ڕێگه‌ی باڵنده ئاوییه‌كانه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و دواتر به‌خێرایی له‌ناو گیانه‌وه‌رانی دیكه‌شدا ته‌شه‌نه ده‌كات و، رۆژبه‌ڕۆژ مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ زیاتر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه شاره‌زایانی بواری ته‌ندرووستی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، سیسته‌می به‌رگری له‌شی مرۆڤ ناتوانێت به‌باشی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه نوێیه‌كاندا بكات، بۆیه ئه‌و ڤایرۆسه به‌ئاسانی بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش پزیشكان ئامۆژگاری خه‌ڵكی جیهان ده‌كه‌ن، خۆیان له گۆشتی مریشك و به‌راز به‌دوور بگرن و، پێویسته پسپۆرانیش ده‌رمانی گونجاو بدۆزنه‌وه و به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه، به‌په‌له ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێكی كوتان بكه‌ن.
H.B