وێنه‌ی به‌ربانگكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌یه‌ك بینه‌رانی سه‌رسام ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
تا باش له وێنه‌كه ورد نه‌بیته‌وه‌و سه‌رنجی نه‌ده‌یت، هه‌ستناكه‌یت ئه‌وانه مرۆڤن و له‌سه‌ر سفره‌و خوان كۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه، زیاتر له گوڵزار یان فه‌رشێكی هه‌مه‌ڕه‌نگی به گوڵچنراو ده‌چێت.
ئه‌و وێنه‌یه سه‌رنجی زۆر كه‌سی راكێشاوه‌و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا خه‌ڵكانێكی زۆری سه‌رسام كردووه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی دانیشتوون نان ده‌خۆن، خه‌ڵكی سوڵتاننشینی عومانن له ناوچه‌ی كه‌نداو.
وێنه‌كه له مانگی ره‌مه‌زاندا گیراوه‌و وێنه‌گره‌كه‌ی رۆژی 16 ی ئه‌م مانگه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و وێنه‌یه‌ش له كاتی به‌ربانگكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌یه‌كی عومانی بووه‌و له به‌رزاییه‌وه وێنه‌كه گیراوه.
وێنه‌گره‌كه ناوی "شوعه‌یلی"یه‌و وێنه‌كه‌ی بووه‌ته جێگای بایه‌خی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌زاران لایك و كۆمێنت و شه‌یری له‌سه‌ر كراوه.