9 نیشانە نەخۆشی کۆڵۆن دەبەنە ئاستێکی مەترسیدار
K24 – ههولێر:
شێرپەنجەی کۆڵۆن سێیەم باوترین جۆری شێرپەنجەیە لە جیهان و زۆر کوشندەیە، بە 9 نیشانەش دەناسرێتەوە.
60%ی کەیسەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن دەکرێت لە رێگای تیشک و سکان رێگری لێ بکرێت، ئەمەش بە گوێرەی توێژینەوەکانی سەنتەری ئەمەریکی بۆ کۆنتڕۆڵ و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان.
ئەگەر ئەم 9 نیشانەی خوارەوەت هەیە، ئەوا ئەگەری زۆرە دووچاری شێرپەنجەی کۆڵۆن بووبیت؛ باشترە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەیت چونکە چەند زووتر چارەسەر بۆ شێرپەنجە وەربگیرێت باشترە.
- بوونی خوێن لەگەڵ پاشەڕۆ
- هەناوێکی ناڕێک و بێزارکەر
- رشانەوە و هەستی رشانەوە
- جوولەی ناڕێکی ریخۆڵە و قەبزی و سکچوون
- غازاتێکی زۆر
- کەمبوونەوەی خڕۆکەی سووری خوێن (کەم خوێنیی)
- هەستکردن بە ماندوویەتی
- لەخۆڕا لە دەستدانی کێش
- هەناسە تەنگیی
American Cancer Society
The Epoch Times
H.J