به ڤيديۆ.. چركه ساتى ته‌قينه‌وه‌ى مناره‌ى حه‌دبا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى عێراق بڵاويكرده‌وه، شه‌وى رابردوو، چه‌كدارانى داعش مزگه‌وتى نورى و مناره‌ى حه‌دباى مێژوويى شاره‌كه‌يان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێيدا چركه ساتى يه‌كه‌مى ته‌قاندنه‌وه‌ى مناره‌ى حه‌دبا ده‌رده‌كه‌وێت كه له رێى كامێراى چاودێرييه‌وه تۆمار كراوه.
دواى ئه‌وه‌ى له 10ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2014دا داعش شارى مووسڵى داگيركرد، له ته‌مموزى ئه‌و ساڵه‌دا ئه‌بو به‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى داعش وتارى دامه‌زراندنى خيلافه‌تێكى له مينبه‌رى مزگه‌وتى نوورى شارى مووسڵ خوێنده‌وه و تێيدا خۆى وه‌ك خه‌ليفه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌و خيلافه‌ته ناساند.