مه‌ترسيدارترين ئامرازى گواستنه‌وه ماتۆڕسكيله
K24 – هه‌ولێر:
پزيشك و شاره‌زايانى كه‌نه‌دا له توێژينه‌وه‌يه‌كدا، به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، كه مردن و له‌ده‌ستدانى ئه‌ندامانى جه‌سته و په‌ككه‌وتن به هۆى ماتۆڕسكيله‌وه ئامارێكى ترسناكه و ئه‌و ئامرازه‌ى گواستنه‌وه مه‌ترسيدارترينانه.
پزيشكه‌كان به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌يشتوون، كه شوفێرى ماتۆرسكيله‌كان پێنج هێنده‌ى شوفێرانى ديكه زياتر رووبه‌ڕووى مه‌رگ ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه تێچووى چاره‌سه‌ركردن و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى بريندارانى رووداوه‌كانى هاتوچۆى تايبه‌ت به ماتۆڕسكيل بووه‌ته مايه‌ى نيگه‌رانى كۆمپانياكانى بيمه و دامه‌زراوه پزيشكييه تايبه‌تمه‌نده‌كات.
له 2007 ه‌وه تا 2013 له كه‌نه‌دا 26 هه‌زار و 831 كه‌س به سه‌ختى به هۆى رووداوه‌كانى ماتۆڕسكيله‌وه بريندار بوونه.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، ناوه‌ندى رێژه‌يى ته‌مه‌نى برينداره‌كان كه‌متر بووه له 35 ساڵ و %80ى رووداوه‌كانيش پياوان ئه‌نجاميانداوه.
شاره‌زا و پزيشكان تێچووى چاره‌سه‌ر و دووباره سه‌رپێخستنه‌وه‌ى برينداره‌كان به زياتر له 6 هێنده‌ى چاره‌سه‌رى بريندارانى رووداوه‌كانى ديكه‌ى هاتوچۆ ده‌زانن.
سه‌رچاوه: لايڤ رۆ، RT