به یه‌ك كلیك هاوڕێ بێزاركه‌ره‌كانت له فه‌یسبووك دووربخه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای فه‌یسبووك، سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه‌تی و له ئێستاشدا ده‌یه‌وێت خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ بخاته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌رانی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمپانیاكه، له‌مه‌دوا به‌كارهێنه‌رانی ده‌توانن به یه‌ك كلیك، ئه‌و هاوڕێیانه‌ی پۆسته‌كانییان له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بێزارییان ده‌كات، بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ دووربخه‌نه‌وه.
ئه‌و خزمه‌تگوزارییه به‌ناوی "Snooze"ه و له ته‌نیشت ناوی ئه‌و كه‌سه ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ته‌وێ دووری بخه‌یه‌وه، به داگرتنیشی تا ماوه‌ی یه‌ك مانگ، هیچ پۆستێك و بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌و كه‌سه له فه‌یسبووك نابینی.
به گوێره‌ی وێبسایتی تێك كرانش، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ته‌نها بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌كاونت نییه، به‌ڵكو بۆ گرووپ و په‌یجه‌كانیش به‌كاردێت.
بڕیاریشه له ماوه‌یه‌كی نزیكی داهاتوو، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌ران به‌رده‌ست بكات، كه ئێستا بۆ تاقیكردنه‌وه بۆ چه‌ند ئه‌كاونتێك به‌رده‌سته.