بۆ به‌رگرى له ئاژه‌ڵان به جلى ژێره‌وه ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر:
ئاشلى فرۆنۆ، چالاكێكى رێكخراوى ئاژه‌ڵپارێزى جيهانى (بيتا)يه. ئه‌و له شارى بيۆنگچانگى كۆرياى باشوور، هاوكات له‌گه‌ڵ يارييه‌كانى ئۆڵۆمپيادى زستانه چالاكييه‌كى ئه‌نجامدا.
له چالاكييه‌كه‌يدا، فرۆنۆ، به جلى ژێره‌وه، له پله‌ى گه‌رماى 16 پله‌ى خوار سفرى سه‌دى ناڕه‌زايه‌تى دژى ئه‌و كارگانه ده‌ربڕى كه ئاژه‌ڵى كێوى له‌ناو ده‌به‌ن له پێناو ده‌ستكه‌وتنى فه‌رووى ئاژه‌ڵه‌كاندا و جلوبه‌رگيان لێ درووست ده‌كه‌ن.
فرۆنۆ، رووى ره‌خنه‌ى زۆرتر له چينه به‌و پێيه‌ى ئه‌و وڵاته گه‌وره‌ترين وڵاتى كڕيارى فه‌رووى ئاژه‌ڵانه له جيهاندا.
فرۆنۆ گوتيشى: هيوادارم رۆژێك بێت هه‌مووان تێبگه‌ن و له‌به‌ركردنى ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ى له پێست و فه‌رووى ئاژه‌ڵى داماو درووستكراون له خۆيان قه‌ده‌غه بكه‌ن.