منداڵه 20 رۆژییه‌كه‌یان له‌سه‌ر قسه‌ی پیاوێكی په‌رستگا زینده‌به‌چاڵ كرد
K24- هه‌ولێر:
خێزانێكی شاری شاهجانپووری ویلایه‌تی ئۆته‌ر بریدیش له وڵاتی هیندستان، كۆرپه ساواكه‌یان به زیندوویی له‌گۆڕنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پیاوێكی په‌رستگا "كاهین" به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وانی تێگه‌یاندبوو، گوایا گیانه شه‌ڕانگێزه‌كان خۆیان له جه‌سته‌ی ئه‌و كۆرپه‌یه مه‌ڵاسداوه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی رێبوارێك له‌و شوێنه‌وه تێده‌په‌ڕێت، كه كچه 20 رۆژییه‌كه‌ی لێ نێژراوه، گوێبیستی ده‌نگی منداڵێكی ساوا ده‌بێت و ده‌ستبه‌جێ كۆرپه‌كه رزگار ده‌كات".
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "كاهنه‌كه ئه‌وانی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه بوونی ئه‌و منداڵه له ماڵه‌كه‌یان ژیانیان وێران ده‌كات، هه‌ربۆیه كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و دوو هاوسه‌ره منداڵه‌كه‌یان بردووه و له قه‌راخ گۆماوێكی نزیك به‌زیندوویی خستوویانه‌ته ژێر گڵ".
وه‌ك ده‌یلی مه‌یل نووسیویه‌تی، "دوای چه‌ند كاتژمێرێك له زینده‌به‌چاڵكردنی كچه كۆرپه‌كه، له‌لایه‌ن رێبوارێكه‌وه رزگاركراوه، له‌كاتێكیشدا بووه كه پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتبوونه 3 پله‌ی سه‌دی، هه‌ربۆیه‌ش پزیشكان رزگاركردنی ئه‌م كۆرپه ساوایه‌یان به موعجیزه وه‌سف كردووه".
له لێدوانێكیشدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، رزگاركه‌ری منداڵه‌كه نیگه‌رانی خۆی له‌و ره‌فتار و كلتووره نیشانداوه و جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌مه سته‌مكاریێكی گه‌وره‌یه. ناتوانم بیر له‌وه بكه‌مه‌وه كه كه‌سانێك هه‌ن له‌و سه‌رمایه‌دا منداڵه‌كانیان ده‌خه‌نه ژێر گڵ".
ئێستاش منداڵه‌كه له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه و باری ته‌ندرووستی جێگیره، له‌كاتێكیشدا باوكی كۆرپه‌كه و كاهنی په‌رستگاكه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون، به‌ڵام دایكی منداڵه‌كه رایكردووه و تائێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
H.B