كەشناسی: بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.