سەگێك 69یەمین مەدالیای دیكنی بۆ بوێری شەڕ وەرگرت

راھێنەرەكەی رووداوێك دەگێڕیتەوە کە بەهۆیەوە مەدالیای وەرگرتووە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سەگێکی جۆری مالینۆی، بە رەچەڵەك بەلجیكی، 69یەمین مەدالیای دیکنی بۆ بوێری لە شەڕ وەرگرت، مالی کە سەگێکی سوپای بەریتانیەیە، بەهۆی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنێکی یەکجار مەترسیدار لە ئەفغانستان لە ساڵی 2012 و هاوکاریکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان ئەم خەڵاتە وەردەگرێت.

مالی سەگێکی خانەنشینکراوی سوپای بەریتانیایە، لەناو سەگەکانی سوپاشدا پێگەیەکی تایبەتی هەیە و مەدالیایەکی رێزلێنانی بەهۆی بوێری لەکاتی کاردا وەرگرتووە و سەرنجی رۆژنامەنووسان و فۆتۆگرافەرانی راکێشاوە، راهێنەری سەگەکەش زۆر شانازی پێوە دەکات و رووداوێك دەگێڕیتەوە کە بەهۆیەوە مالی ئەم مەدالیای وەرگرتووە.