K24 - هه‌ولێر:
پزیشكانی به‌ریتانی، نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ بڕبڕه‌ی پشتی منداڵێك كرد، كه هێشتا له‌ناو ره‌حمی دایكیه‌تی.
به گوێره‌ی وێبسایتی بی بی سی، بیسان سیمسن، 26 ساڵ، دایكی منداڵه‌كه، له پشكنینه پزیشكییه‌كان زانیویه‌تی شێواوییه‌ك له بڕبڕه‌ی پشتی كۆرپه‌له‌كه‌یدا هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ش سیمسن، بڕیاریداوه پێشه‌نگی ئه‌و ژنانه بێت كه له‌ناو منداڵدانیدا، نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كۆرپه‌له‌كه‌ی بكرێت.
پزیشكان توانییان منداڵدانی دایكه‌كه بكه‌نه‌وه و ئه‌و گرێیه لابده‌ن كه له‌سه‌ر بڕبڕه‌كانی پشكی كۆرپه‌له‌كه هه‌بوو.
دایكه‌كه رایگه‌یاندووه، هه‌ر كه زانیویه‌تی كۆرپه‌له‌كه‌ی ده‌ستی به جووڵه كردووه، ره‌تیكردووه‌ته‌وه له باری ببات و وای به باشتر زانیوه، له‌ناو ره‌حمی خۆیدا نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكرێت، هه‌ر چه‌نده سه‌ره‌تا بڕیاریان دابوو له باری ببه‌ن، به‌ڵام دواتر په‌شیمان بووه‌ته‌وه.
ئه‌و دایكه باس له‌وه‌ش ده‌كات، سه‌ره‌تا پزیشكان وایان راگه‌یاندبوو كۆرپه‌له‌كه‌ی ئیفلیجه، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چووه.
دكتۆر دۆمینیك تۆمسن، پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌گه‌ریی، كه له نه‌خۆشخانه‌ی گرێت ئۆرمۆند ستریت، سه‌رپه‌رشتی نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ی كردووه، ده‌ڵێت: "نه‌شته‌گه‌رییه‌كه گه‌شتێكی باوه‌ڕپێنه‌كراو بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دایك و باوكه‌كه له‌به‌رده‌م دوو بژاره دابوون، یان پێشبینی له‌دایكبوونی كۆرپه‌له‌یه‌كی شێواو، یان له باربردنی كۆرپه‌له، به‌ڵام ئێستا بژاره‌ی سێیه‌میشیان هه‌یه".
به گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكه‌كه، هێشتا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه چاره‌سه‌ریی كۆتایی كێشه‌ی كۆرپه‌له‌كه ناكات، به‌ڵام به‌شی دووه‌می چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی ئاسانتر كردووه.
له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا توانراوه پشتی منداڵه‌كه بكه‌نه‌وه و خوارییه‌كه چاك بكه‌ن و دڕپه‌تكیش له شوێنی خۆی دابنێنه‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، له به‌ریتانیا ساڵانه نزیكه‌ی 200 كۆرپه‌له به شێواوی له دایك ده‌بن، هه‌رچه‌نده پزیشكان هۆكاره‌كه‌یان بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن له كاتی دووگیانی‌دا، به رێنمایی و چاودێری پزیشكی تایبه‌ت، حه‌بی فولیك ئه‌سید بخۆن.
سه‌رچاوه: BBC
ئ. م
نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی | هەلی کار