ئه‌و قه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى كردبووه سه‌ر مندا‌ڵان ده‌ستگيركرا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى مه‌غريب ئه‌و قه‌شه كاسۆليكييه‌ى راده‌ستى ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه، كه تۆمه‌تباره به ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر كوڕێكى خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ.
وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مه‌ريكا، ئاشكرايكرد، قه‌شه‌ى ئه‌مه‌ريكايى ئارسه‌ر بيرۆڵى ته‌مه‌ن 80 ساڵ له لايه‌ن مه‌غريبه‌وه راده‌ستى ئه‌مه‌ريكا كراوه‌ته‌وه.
قه‌شه ئارسه‌ر له ريزى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و له بنكه‌ى هێزه ئاسمانييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا كاريكردووه.
ئه‌و قه‌شه‌يه له لايه‌ن دادگاى نيومه‌كسيكۆ، له نێوان ساڵانى 1991 و 1992 تۆمه‌تبار كراوه به ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر منداڵێكى خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ.
داواكارى گشتيى رايگه‌ياندووه، ئه‌و قه‌شه‌يه، ئه‌و متمانه‌يه‌ى له‌ده‌ستداوه كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه هه‌يبووه و وه‌ك رێنوێنيكارێكى گه‌نجان و مێرمنداڵان سه‌يرى كراوه.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى ئه‌مه‌ريكا، ئه‌و قه‌شه كريستيانه ساڵى رابردوو، به ماوه‌يه‌كى كه‌م دواى تۆمه‌تباركردنى له لايه‌ن مه‌غريبه‌وه ده‌ستگيركراوه.
به گوێره‌ى ياساى ئه‌مه‌ريكا، ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه له‌سه‌ر قه‌شه كريستيانه‌كه ساغ ببنه‌وه، ئه‌وا به زيندانى هه‌تا هه‌تايى سزا ده‌درێت.
قه‌شه ئارسه‌ر له 1992 ئه‌مه‌ريكاى به‌جێهێشتووه، كاتێك زانيارى له باره‌ى ره‌فتاره‌كه‌ى ئاشكرا بووه و خۆى له چاوى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ريكى دوور خستووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر