پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرمی دەگاتە 48 پلە

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەكانی گەرما لە ھەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 و لە سلێمانی و دھۆك 42 و لە كەركووكیش 47 پلەی سەدی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی ئاشكرای كردووە، سبەی پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 45 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 48 دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ