به‌هۆی گووگڵه‌وه بكوژێك ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئوسترالی، دوای پێنج ساڵ له ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری، ویستی ناوی هاوسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی له گووگڵ سێرچ بكات بزانێت چی ده‌رده‌چێت.
له دوای سێرچه‌كه، پیاوه ئوسترالییه‌كه بۆی ده‌ركه‌وت، هاوسه‌ره‌كه‌ی بكوژه و ئاره‌زوو له‌و كاره ده‌كات، وه‌ك ده‌گوترێ: "بكوژێكی هه‌وه‌سبازه".
ئاندرو مورای، پیاوێكی ئوسترالییه و وه‌ك چێشتلێنه‌ر له "كاتومبا" كاریكردووه و "برۆك لین"ی ته‌مه‌ن 38 ساڵی له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ناسیوه.
دوای یه‌كتر ناسینیش رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری و برۆك لین له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2012 چووه‌ته ئوسترالیا.
دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌یه‌ك له هاوسه‌رگیری، پیاوه‌كه بۆی ده‌ركه‌وتووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاره‌زووی له چیرۆكه‌كانی تاوان و كوشتنه و هه‌ڵسووكه‌وتی نامۆی هه‌یه، بۆیه بڕیاریانداوه له یه‌كتر جیاببنه‌وه.
له ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕیاری دادگا بۆ جیابوونه‌وه‌یان، ئاندرۆ مورای سێرچ به‌ناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات له گووگڵ و بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، برۆك لین، له چه‌ندین كه‌یسی كوشتن تێوه‌گلاوه.
دواتریش ئه‌و پیاوه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پۆلیسی ئوسترالیا و ئه‌مه‌ریكا ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌و ژنه كه به‌ڵگه‌نامه‌كانیشی به ته‌واوه‌تی ساخته‌كردووه.