به‌ڤیدیۆ .. له فه‌یسبووك سه‌ركێشێك كۆتایی به‌ژیانیی خۆی ده‌هێنێت
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له وڵاتی چین گیراوه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵی ده‌رده‌كه‌وێت، دوای گه‌یشتنی به دوایین نهوومی باڵه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هوایوانی 62 نهومی له شاری چانغشای وڵاته‌كه‌ی، به‌ر له سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌ربانه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا گه‌نجه‌كه كه ناوی وۆ یۆنغ نینغه، له‌كاتی گه‌یشتنی به سه‌ربانه‌كه، به‌ر له سه‌ركه‌وتنی ده‌یه‌وێت چه‌ند جووڵه‌یه‌كی سه‌ركێشی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام له‌ساتێكدا كۆنترۆڵی هاوسه‌نگییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و گه‌نجه بڕیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و سه‌ركێشیه‌ی داوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بۆ سه‌یركردنی نماییشه‌كه‌ی بانگهێشت بكات و دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی له به‌رزایی 14 مه‌تر كه كه‌وتبووه ناو بالكۆنێكی باڵه‌خانه‌كه، ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خزمه‌تگوزارێك له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
دوای ئاشكرابوونی رووداوه‌كه‌ش، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه كراوه و له یه‌كێك له كامێراكانی به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه تۆماركراوه و له‌وه دڵنیا بوونه‌ته‌وه كه ئه‌و گه‌نجه به‌هۆی سه‌ركێشیه‌كه‌یه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كه، كچێكی هاوڕێی وۆ یۆنغ نینغ به‌ناوی جین جین به رۆژنامه‌ی په‌ككینی چینی راگه‌یاندووه، بڕیاربوو نینغ دووای 2 رۆژ له سه‌ركێشییه‌كه، بچێته داوای و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیدا بكات، به‌ڵام دیاره چاره‌نووس رێگه‌ی پێنه‌داوه.
هه‌روه‌ها جین جین گوتیشی، وۆ یۆنغ بینغ پلانی هه‌بوو دیاریه‌كی 80 هه‌زار یوانی به‌رامبه‌ر به هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان پێشكه‌ش به ماڵی كچه‌كه بكات، كه هه‌مان ئه‌و بڕه پاره‌بوو كه بڕیاربوو له گرته ڤیدیۆكه‌وه قازانج بكات.
هه‌رچه‌نده وۆ یۆنغ نینغ له 8ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه ئه‌و سه‌ركێشیه‌ی كردووه و گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، تا تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا، هاوڕێكانی نینغ رایانگه‌یاند، ماوه‌ی 30 رۆژی ته‌واوه هیچ كۆمێنت و پۆستێكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو نه‌كردۆته‌وه، دوای دڵنیابوون له ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی نینغ، ئینجا گرته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی چینیش جه‌ختیان كردۆته‌وه، ئه‌مه ته‌نیا رووداوێك بووه و هیچ پیلانگێڕیه‌ك له‌پشت مردنه‌كه‌یه‌وه نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، دوای مردنه‌كه‌ی و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكه‌ی تائێستا داهاتی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له تۆڕی ئینته‌رنێت گه‌یشتۆته 55 هه‌زار یوان، كه به‌رامبه‌ره به 8010 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
پێشتریش نینغ چه‌ندین سه‌ركێشی له‌مجۆره‌ی ئه‌نجامداوه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی نافه‌رمی بووه و له‌چه‌ندین فیلم و زنجیره درامادا رۆڵی هه‌بووه، هه‌روه‌ها له وڵاته‌كه‌ی كه‌سێكی ناسراوبووه له بواری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌كانیشدا. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتۆته ئه‌و راستیه‌ی كه ده‌توانێت له‌بواری سه‌ركێشیه مه‌ترسیداره‌كانه‌وه داهاتێكی زیاتر له نواندن بۆ خانه‌واده‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت، بڕیاریداوه له دراما دووربكه‌وێته‌وه و ژیانی خۆی له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر باڵه‌خانه به‌رزه‌كاندا بخاته مه‌ترسیه‌وه.
جگه له‌م گرته‌یه‌ش، نینغ چه‌ندین گرته ڤیدیۆی دیكه‌ی تۆماركردووه و له‌ماوه‌ی 10 مانگدا به‌سه‌ر له ته‌واوی ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووه، كه به‌رزییه‌كه‌یان ده‌گاته سه‌رووی هه‌وره‌كانه‌وه. له3ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش نینغ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاو كردبووه‌وه، تێیدا ده‌ركه‌وتبوو كه له‌سه‌ر ده‌ستێكی له‌سه‌ر بانی باڵه‌خانه‌ی ناوه‌ندی سه‌ن لایتی بازرگانی له شاری چۆنگ چینگ وه‌ستا بوو، كه له 70 نهوم پێكهاتووه. پێشتریش گرته‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكردبووه‌وه، كه له‌سه‌ر لێوارێكی باریكی ناوه‌ندی یۆیسكیۆ فۆرچنی 68 نهۆمی له شاری وۆهان ده‌ڕۆیشت.