ڤیدیۆ... لە ناو کڵێسا قەشەیەک بەردەبێتە منداڵێک

له‌ كاتى به‌ مه‌سيحيكردنى منداڵه‌كه‌ لێى ده‌دات

K24 – هه‌ولێر:

قەشەیەک لە کاتی بە مەسیحی کردنی منداڵێک، بەهۆی گریانی بەردەوامی منداڵەکە، بە تووندی زلەیەکی لێدەدات، ئەمەش نیگەرانی فەرەنسییەکانی لێکەوتووه‌تەوە.

لە کڵێسایەکی فەرەنسا، دایک و باوکێک، بەمەبەستی بە مەسیحی کردنی منداڵەکەیان، دەچنە کڵێسا، بەڵام منداڵەکە بەردەوام دەگریت و ترس و نیگەرانی پێوە دیارە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە سايتى (دەیلی مەیل) بڵاوکراوەتەوە، قەشەکە بۆ ئارام کردنەوەی منداڵەکە چەند جارێک دەڵێت "ئارام بە، ئارام بە، تۆ دەبێت ئارام بیتەوە"، بەڵام کاتێک قەشە دەزانێت لاواندنەوەکەی سوودی نییە، زلەیەکی تێدەسرەوێنێت.

بەهۆی ئەو کاردنەوەی قەشەکە، دایک و باوکی منداڵەکە دووچاری سەرسوڕمان دەبن و منداڵەکە لەژێر دەستی دەردەهێنن.

لەسەر ئەو رووداوە، خەڵکی فەرەنسا نیگەرانن و داوای هەڵوێستی لایەنی پەیوەندیدار دەکەن بەوەی نابێت تووندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان بەکاربهێندرێت.

هـ.ج