ئافره‌تێكى چينى باسى ژيانى دواى مردن ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئافره‌تێكى چينى، بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و كاته‌ى له نه‌خۆشخانه بووه، چووه‌ته حاڵه‌تى بێهۆشييه‌وه، جيهانى دواى مردن و بوونه‌وه‌رى سه‌يرى بينيوه و گيانى گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ جه‌سته‌ى.
سايتى رووسياليه‌وم، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنه چينييه به هۆى سكچوونى به‌هێزه‌وه گه‌يه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه. له‌وێ پزيشكه‌كان ده‌رمانى به‌هێزى وه‌ستانى سكچوونيان پێداوه. به‌و هۆيه‌وه تووشى حاڵه‌تى بێهۆشى قووڵ بووه.
رووسياليه‌وم، زانيارييه‌كانى له سايتى رامبلرى رووسييه‌وه وه‌رگرتووه و باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌و ئافره‌ته چينييه به‌ر له‌و حاڵه‌ته‌ى بڕواى به هيچ ئاينێك و قۆناغى دواى مه‌رگ نه‌بووه. به‌ڵام دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بيركردنه‌وه و بڕواى به‌رامبه‌ر به ژيانى دواى مردن گۆڕانكارى زۆرى به‌سه‌ردا هاتووه.
ئه‌و ئافره‌ته ده‌ڵێت: دواى ئه‌وه‌ى بێهۆش بووم، گيانم له جه‌سته‌م جيابوويه‌وه. ئه‌و كاته به باشى گوێم له قسه‌ى پزيشكه‌كان ده‌بوو. سه‌يرى ده‌وروبه‌رى خۆمم ده‌كرد. جه‌سته‌م مردبوو. گيانم به‌ره‌و تونێلێك ده‌چوو. له‌وێ بوونه‌وه‌رى ديكه هه‌بوون. هه‌ستم به خۆشه‌ويستيان ده‌كرد. له رووى مه‌عنه‌وييه‌وه ئاراميان ده‌كردمه‌وه. دووباره گيانم گه‌ڕايه‌وه بۆ جه‌سته‌م.
ئه‌و ئافره‌ته باسى له‌وه‌شكردووه، كاتێك گيانم گه‌ڕايه‌وه بۆ جه‌سته‌م دركم به پێكهاته‌ى گه‌ردوون كرد و هه‌ستم به هه‌موو پێكهاته‌كانى كرد. ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه بتوانم ته‌نيا به وشه ده‌ريبڕم.
ئافره‌ته چينييه‌كه، ئه‌زموونى خۆى بۆ خه‌ڵك باس ده‌كات و ده‌ڵێت: چيديكه له مردن ناترسم. چونكه مردن ته‌نيا سه‌ره‌تايه‌كه بۆ قۆناغێكى ديكه‌ى ژيان.
ئ.ر