له وڵاتێكی موسڵمان فره‌ژنی قه‌ده‌غه كرا
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "نیترالنی توركمه‌نستان" بڵاویكرهوه، په‌رله‌مانی وڵاتی توركمه‌نستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی له‌و وڵاته ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی قوربانچولی بیردیمحهمهدۆڤ، سه‌رۆكی توركمه‌نستان واژووی له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای شیرازه‌ی خێزانی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان یاساكه په‌سه‌ند كرا و، چیتر پیاوان بۆیان نییه له‌یه‌ك هاوسه‌ر زیاتریان هه‌بێت.
دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 7 له یاسای شیرازه‌ی خێزان بڕگه‌یه‌ك بۆ یاساكه زیادكرا كه ده‌قه‌كه‌ی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "له توركمه‌نستان رێگه به فره‌ژنی نادرێت". هه‌روه‌ها له یاساكه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی یاساكه نه‌بێت و له‌گه‌ڵ زیاتر له هاوبه‌شێكی ژیان بژیت، بۆماوه‌ی 2 ساڵ له گرتوخانه‌ی چاكسازی زیندانی ده‌كرێت، یانیش به بڕێكی زۆری پاره پێبژار "غه‌رامه" ده‌كرێت.
زۆربه‌ی دانیشتوانی توركمه‌نستان له‌ئاینی موسڵمانن و په‌یڕه‌وی ئاینه‌كه‌یان رێگه‌ی به پیاو داوه له یه‌ك تا 4 هاوسه‌ری هه‌بێت.
H.B