به‌وێنه.. منداڵێك له‌ناو سكی كۆرپه‌یه‌كی 3 رۆژی ده‌رهێندرا
K24- هه‌ولێر:
تیمیێكی پزیشكانی میسری له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی شاری به‌نها توانییان گرێیه‌ك له سكی منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 رۆژی ده‌ربهێنن، كه كێشه‌كه‌ی 1.1 كیلۆگرام بوو.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی"، دكتۆر محه‌مه‌د كلێب، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه رایگه‌یاند، لینای كۆرپه‌له رۆژێك به‌ر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه هێنراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، كه به‌ده‌ست هه‌ڵئاوسانێكی كوشنده له سكیه‌وه ده‌ناڵاند.
سه‌ره‌تا پزیشكان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، نه‌خۆشییه‌كه‌ی یان گرێیه‌كی لیمفی یانیش خوێنرێزییه، به‌ڵام دواتر كه پشكنینیان بۆ كرد و رێژه‌ی هیمۆگڵۆبین له خوێنه‌كه‌یدا سرووشتی بوو و دوای ئه‌ویش سه‌رجه‌م پشكنینه‌كانی دیكه‌یان بۆ كرد، ده‌ركه‌وت كه ئه‌وه‌ی له‌ناو سكیدایه تاكی دوانه ناكامه‌كه‌یه‌تی كه له‌ناو سكی دایكی قووتیداوه.
به‌رله‌وه‌ی كۆرپه‌كه ببنه ژووری نه‌شته‌رگه‌ری كێشه‌كه‌ی 3.6 كیلۆگرام بوو، به‌ڵام دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كه به سه‌رپه‌رشتی دكتۆری راوێژكار، شه‌ریف قه‌داح، مامۆستای نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان له زانكۆی پزیشكی قاهیره و ئه‌ندامێتی سێ پزیشكی سڕكه‌ر و دوو په‌رستار ئه‌نجامدرا، و ماوه‌ی كاتژمێر و نیوێك له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه مایه‌وه، توانییان پاشماوه‌ی ئه‌و دوانه ناكامه كه كێشه‌كه‌ی 1.1 كیلۆگرام بوو له‌ناو سكی ده‌ربهێنن، كه قووتی دابوو، كێشی لینای بچووك بوو به 2.5 كیلۆگرام.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی كۆرپه بچووكه‌كه به‌ره‌و باشبوونه و له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا نه‌خۆشخانه جێ ده‌هێڵێت و، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه هیچ كاریگه‌ره‌ییه‌كی لابه‌لای له‌سه‌ر داهاتووی ته‌ندرووستی منداڵه‌كه نابێت.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مه حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌نه و له 500 هه‌زار منداڵ ته‌نیا حاڵه‌تێكی له‌مجۆره رووده‌دات.
دكتۆر محه‌مه‌د كلێب ئاماژه‌ی به‌وه دا، نه‌خۆشخانه‌ی به‌نهای منداڵان به گرنگترین نه‌خۆشخانه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان له وڵاتی میسر داده‌نرێت و زۆر حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن و نه‌شته‌رگه‌ری قورس رووی تێده‌كه‌ن، له‌كۆی 20 له گرنگترین نه‌خۆشخانه‌كانی میسر له پله‌ی چواره‌مدایه.
H.B