تره‌مپ خه‌ریكبوو خۆی كوێر بكات
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی رۆژی 21/8/2017 دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ میلانیا هاوژینی و بێرنی كوڕی، بۆ بینینی خۆرگیران هاتنه باڵكۆنێكی كۆشكی سپی، به‌ڵام خه‌ڵكی تووشی شۆك بوون كاتێك بینیان سه‌ره‌تا سه‌رۆك بێ چاویلكه‌ی تایبه‌ت ته‌ماشای دیاره فه‌له‌كییه‌كه ده‌كات، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه چاوی مرۆڤ كوێر بكات.
به‌ڵام به زوویی ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ریدا بوون، ده‌ستیانكرد به هۆشداریدان و داوایانكرد ته‌ماشای خۆره‌كه نه‌كات و ده‌گووترێت، ئه‌و كه‌سانه یاریده‌ده‌ره‌كانی بوون، بۆیه دواجار تره‌مپ به چاویله‌كه‌وه ته‌ماشای خۆرگیرانه‌كه‌ی كردووه".
شاره‌زایانی نه‌خۆشییه‌كانی چاو، هۆشداری ده‌ده‌ن له ته‌ماشاكردنی ساتی خۆرگیران، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێ چاویلكه له‌و ساته‌دا ته‌ماشای بكات، ئه‌گه‌ر به ته‌واوی كوێریش نه‌بێت، تا ته‌مه‌نی ماوه چاوی دووچاری زیانی زۆر ده‌بێت"
ئه‌و خۆرگیرانه‌ی دوێنێ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بینرا، له ساڵی 1918 هاوشێوه‌كه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای هیمن بینراوه‌و نوێترین نیمچه خۆرگیرانیش كه له ئه‌مریكا بینراوه ساڵی 1979 بووه.