به ڤيديۆ.. له شارێكى ئه‌مه‌ريكا wcى فڕيو به ئاسمانه‌وه بينرا
K24 – هه‌ولێر:
له شارى كۆمێرسى ويلايه‌تى كولۆرادۆى ئه‌مه‌ريكا، ره‌شه‌بايه‌كى به‌هێز ترس و نيگه‌رانى لاى به‌شێك له دانيشتوانى شاره‌كه درووست كرد و دايكان منداڵه‌كانيان توند له ئامێز گرت بۆ ئه‌وه‌ى با نه‌يان بات و سه‌ره‌ڕاى چادر و كه‌لوپه‌لى سوك، ره‌شه‌با چه‌ند سه‌رئاو(wc)ێكى باخچه‌كانيشى له‌گه‌ڵ خۆى راپێچ كرد.
وه‌ك له گرته ڤيديۆيه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه شاهێدحاڵێكى رووداوه‌كه تۆمارى كردووه، ئه‌و سه‌رئاوانه‌ى له پلاستيك درووستكراوون، به هه‌وادا به‌رزبوونه‌ته‌وه.