كەشناسی پێشبینی بەفربارین دەكات
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و پێشبینی دەكات لە ھەندێك ناوچە بەفر ببارێت.
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ھەوری تەواو دەبێت.
لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمە باران و بەفربارین ھەیە.