داوا له خه‌ڵكی عێراق ده‌كرێت ده‌ست له یاری "PUBG" هه‌ڵگرن
K24- هه‌ولێر:
قاسم تائی، مه‌رجه‌عی ئاینی عێراقی داوا له خه‌ڵكی عێراق ده‌كات، ده‌ست له یاری ئه‌لیكترۆنی "PUBG" هه‌ڵگرن و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و یارییه ده‌بێته هۆی لێكترازان و درزی گه‌وره له په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا تائی گوتی: "ئه‌و یارییه ئاستی تووڕه‌یی لای مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه و هێزی ژیریش "عه‌قڵ" كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش مرۆڤ ناچار به ئه‌نجامدانی هه‌ندێ ره‌فتار ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ژیری ناگونجێن و كۆنترۆڵی بیركردنه‌وه‌ش سست ده‌كات، وا له مرۆڤ ده‌كات به‌به‌رده‌وامی وه‌ك كه‌سێكی ده‌مارگیر "عصبی" ده‌ربكه‌وێت و، له ناخی خۆیدا هه‌ست به‌وه ده‌كات كه خواستێكی بۆ راوكردن و شكستپێهێنانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌یه و، ئه‌و هه‌سته‌ی له واقعدا به شێوه‌یه‌كی توندوتیژانه پیاده ده‌كات".
ئه‌و مه‌رجه‌عه ئاینییه‌ی شیعه مه‌زهه‌به‌كان جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و یارییه مرۆڤ له نه‌ریته باوه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی لاواز ده‌كات، هه‌ستی به‌زه‌ییش لای مرۆڤه‌كان بۆ نزیكترین كه‌سه‌كانیان ناهێڵێت و به‌رده‌وامیش مرۆڤ هه‌ست به هیلاكی و ماندووبوون ده‌كات و ده‌روون تووشی هه‌ڵچوون ده‌كات".
تائی داوای له خه‌ڵكی عێراق كرد، "ده‌ست له‌و یارییه هه‌ڵگرن یانیش زۆر كه‌می بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ده‌روونتان له‌و فشار و ماندووبوونه بحه‌سێته‌وه كه له ئه‌نجامی ئه‌و یارییه تووش ده‌بن".
یاری "PUBG" یه‌كێكه له یارییه ڤیدیۆییه‌كان، كه به‌م دواییانه له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له چه‌ندین وڵاتی جیهان تێبینی ده‌كرێت، له‌وانه‌ش عێراق. پێشتریش له شاری به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، چه‌ندین خێزان له‌سه‌ر ئه‌و یارییه تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه و گرێ كوێره‌كانیان له دادگا كراونه‌ته‌وه، هه‌ندێكیان چاره‌سه‌ركراون، به‌ڵام زۆربه‌یان گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست.
H.B