نازناوی "خانمی یه‌كه‌م" نادرێته هاوسه‌ری ئیمانوێل ماكڕۆن
K24 - هه‌ولێر:
له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ئیمانوێل ماكرۆن، وه‌ك سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ته‌واوی سه‌رنجه‌كان خراوه‌ته سه‌ر بریجیت ماكرۆن، كه شكستی هێناوه له‌وه‌ی وه‌ك كه‌سێكی فه‌رمی و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسا، خۆی نیشانی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی بدات.
فه‌ره‌نسییه‌كان تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی بریجیت وه‌كو خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسا بناسێنن، رۆژنامه‌ی هافپۆستیش به شێوازێكی جیا باس له‌وه ده‌كات و ئه‌و كاره ده‌به‌ستێته‌وه به جلوبه‌رگه‌كانی بریجیت.
وه‌ك رۆژنامه‌كه باسی ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی ماكرۆن بووه‌ته سه‌رۆك، به‌رده‌وام بریجیتی هاوسه‌ری، به شێوازی جلوبه‌رگه‌كانی، كه له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دووچاری ره‌خنه بووه‌ته‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی بریجیت ته‌مه‌نی 64 ساڵه، به‌ڵام تا ئێستاش خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌ك رێك، ناوقه‌دێكی باریك، ددانێكی نموونه‌یی و پرچێكی جوانه، به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، چرچ و لۆچی رووی بریجیت، ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و نیشان ده‌دات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هۆكاری پێنه‌دانی نازناوی خانمی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسا، بۆ شێوازی جلوبه‌رگه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه نه‌یتوانیوه، له‌گه‌ڵ گۆڕانی شێوازی ژیانی، شێوازی جلوبه‌رگه‌كانیشی بگۆڕێت، به گوێره‌ی وێبسایتی Gazetaش، بریجیت ئه‌م سێ هه‌ڵه‌یه دیاره‌ی ئه‌نجامداوه.
1- كورتی جلوبه‌رگ و ته‌نووره‌كانی
دوای هه‌ر ده‌ركه‌وتنێك، شه‌پۆلێك ره‌خنه ئاراسته‌ی بریجیت ده‌كرێت، چونكه جله‌كانی كورتن و ئه‌و خانمه 64 ساڵییه هیچ دوو دڵ نییه له ده‌رخستنی ئه‌ژنۆكانی، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خستووه‌ته سه‌ر شێوازی ده‌ركه‌وتن و كه‌سایه‌تی.
2- چاكێتی كورت
پێده‌چێت له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی كورت، دۆلابه‌كه‌ی بریجێت، چاكێتی كورتیشی تێدابێت، چونكه ئه‌و خانمه به‌رده‌وام حه‌ز به پۆشینی چاكێتی كورت ده‌كات، له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی هاوسه‌ره‌كه‌شیی به هه‌مان شێوه به چاكێتێكی كورته‌وه ده‌ركه‌وتووه.
به گشتی بریجیت، كه ته‌مه‌نی شه‌شه‌مین ده‌یه‌ی تێپه‌ڕكردووه، به دیزاینه‌كانی ئه‌لێكسانده‌ر ڤۆتییه و پالمان، شێواز و ده‌ركه‌وتنێكی نامۆی هه‌یه، چونكه ئه‌و شێواز و دیزاینانه ستایلی گه‌نجان و له‌لایه‌ن بیلا حه‌دید و كیندال جینز به‌كارده‌هێنرێن، نه‌ك خانمی یه‌كه‌می كۆشكی ئه‌لیزی.
3- جینز (كاوبۆی) ته‌سك
له راستیدا بریجیت له پۆشینی جینزی ته‌سك سه‌ربه‌سته، به‌تایبه‌تیش كه خاوه‌ن قاچێكی باریكه، هه‌ربۆیه‌ش له جیاتی جینزی كلاسیك، ئه‌و جۆره ده‌پۆشێت.
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له كچانی گه‌نج و خاوه‌ن جه‌سته‌ی رێك و باریك، دوو دڵ ده‌بن له پۆشینی پانتۆڵی سپی، به‌ڵام بریجیت له ته‌مه‌ن64 ساڵیدا، به‌بێ هیچ گومانێك ده‌یپۆشێت.
حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا، رۆژی 8ی ئابی ئه‌مساڵ، بڕیاریدا نازناوی خانمی یه‌كه‌م نه‌داته بریجیت ماكرۆنی هاوسه‌ری سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و هیچ بودجه‌یه‌كی تایبه‌تیشی بۆ ته‌رخان ناكرێت، ئه‌وه‌ش به پشتبه‌ستن بۆ یادداشتێك، كه له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا زیاتر له 275 هه‌زار هاووڵاتی واژۆی كردووه.
به گوێره‌ی راپرسییه‌كی هافپۆستی فه‌ره‌نسی، له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی YouGov, 68%ى به‌شداربووان دژی ئه‌وه‌بوونه هیچ رۆڵێكی فه‌رمی به بریجیت ماكرۆن بدرێت.