به‌ڤیدیۆ.. فیلێكی تووڕه ئۆتۆمۆبیلێكی پڕ له گه‌شتیار ده‌هاڕێت
K24- هه‌ولێر:
فیلێكی تووڕه له باخچه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاژه‌ڵان له باشووری ئه‌فریقیا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئۆتۆمۆبیلێك، كه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری ئه‌وروپی و ژاپۆنی تێیدا بوون و به‌شێوه‌یه‌كی شێتانه ئۆتۆمۆبیله‌كه وێران ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو، كه له باشووری ئه‌فریقیا رێنیشانده‌رێك له‌ناو ئۆتۆمۆبیلێكی كراوه‌دا یاوه‌ری ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ده‌كرد، رێنیشانده‌ره‌كه له‌لایی راستییه‌وه چاوی به فیلێكی زه‌به‌لاح ده‌كه‌وێت، كه له‌ناو دره‌خته‌كان دێته ده‌ره‌وه، رێنیشانده‌ره‌كه ویستی شرۆڤه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵه به گه‌شتیاران بدات، له‌ناكاو فیله‌كه هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا دیاره، دوای ئه‌وه‌ی فیله‌كه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئۆتۆمۆبیله‌كه، سه‌ری ده‌خاته ناو هاڵه‌كه‌ی و ده‌شبوول و كورسی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌بات، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی زیان به شۆفێره‌كه بگات، ئه‌و توانی له دوا ساته‌كاندا خۆی له ئۆتۆمۆبیله‌كه هه‌ڵداته خواره‌وه. هه‌رچی گه‌شتیاره‌كانیش بوون، هه‌رچه‌نده له‌ترسان هاواریان ده‌كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر تۆماركردنی گرته ڤیدیۆییه‌كانی ئه‌و "فیلمه ترسناكه" له‌سه‌ر هاندی مۆبایله‌كانیان به‌رده‌وام بوون.
دوای چه‌ند چركه‌یه‌كیش فیله‌كه له تووڕه‌یی خۆی پاشه‌گه‌ز ده‌بێته‌وه و ئۆتۆمۆبیله‌كه و گه‌شتیاران به‌سه‌لامه‌تی جێ ده‌هێڵێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام زیانی زۆر به‌ر ئۆتۆمۆبیله‌كه ده‌كه‌وێت.
H.B