له وڵاتێك مۆڵه‌ت به سێكسی سه‌ر شه‌قام ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "NBC Washington" بڵاویكرده‌وه، شاری گواتالاخارای مه‌كسیكی یاسایێكی ده‌ركردووه، كه ره‌وایه‌تی به موماره‌سه‌ی سێكس له شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌و شاره ده‌دات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس هیچ مافێكیان نابێت كه ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر یان پێبژار "غه‌رامه" بكه‌ن، كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كانی ئه‌و شاره موماره‌سه‌ی سێكس ده‌كه‌ن و كارێكی ئاسایی ده‌بێت كه له‌پێش چاوی خه‌ڵكیش بێت، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و كاره خه‌ڵكانێك بێزار نه‌كات و سكاڵای خه‌ڵكانێكی دیكه‌ی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی پشتگیری ئه‌و یاسایه ده‌كه‌ن له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه پێویسته پۆلیس زیاتر گرنگی به‌و تاوانانه بدات، كه رۆژانه له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێن، نه‌ك خۆیان به‌و كه‌سانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن كه له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان خه‌ریكی سێكسن، كه به‌هۆی باری داراییه‌وه توانای به‌كرێگرتنی ژوورێكیان نییه بۆ تێركردنی ئاره‌زووه‌كانیان.
هه‌رچی ئه‌وانه‌شن كه به‌رهه‌ڵستی ئه‌و یاسایه ده‌كه‌ن پێیان وایه ئه‌و یاسایه رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ستدرێژی سێكسی بكه‌نه سه‌ر هاووڵاتیان به‌دیاریكراویش بۆ سه‌ر منداڵان.
H.B