پاكستانیه‌ك بۆ جه‌ژنی قوربان به سڵینگ مانگاكانی دێنێته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پاكستانییه‌ك له شاری كه‌راچی باشووری وڵات، بۆ ئه‌وه‌ی مانگاكانی كه بۆ قوربانیی قه‌ڵه‌وی كردوونه‌ته‌وه، له سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌ك بهێنێته خواره‌وه، په‌نای بردووته به‌ر سڵینگ، ئه‌و دیمه‌نانه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی.
خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه كه ئه‌و پیاوه‌ی تێدا ده‌ژی، ته‌ماشای دیمه‌نه‌كانی هێنانه خواروه‌وه‌ی مانگا گه‌وره‌كانیان ده‌كرد كاتێك به سڵینگ له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌وه ده‌یانهێنانه خواره‌وه و خاوه‌نه‌كه‌یان به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان ده‌یه‌وێت بیانفرۆشێت.
كه‌راتچی، شارێكی زۆر قه‌ره‌باڵغه و ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی له 27 ملیۆن كه‌س زیاتره، له كاتێكدا رووبه‌ره‌كه‌ی 3527 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه.
به‌هۆی كه‌می و نه‌بوونی زه‌وی كشتوكاڵی و كێڵگه، زۆرێك له‌وانه‌ی ئاژه‌ڵ به‌خێوده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌كی ره‌مه‌كی خه‌ریكی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵن له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كانیان و پاشان ناچار ده‌بن به سڵینگ بیانهێننه خواره‌وه تا بیانگوازنه‌وه بۆ بازاڕه‌كان و بیانفرۆشن.