به ڤيديۆ.. منداڵێك هه‌موو رۆژێك برا كه‌مئه‌ندامه‌كه‌ى به كۆڵ ده‌باته قوتابخانه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (CGTN)ـچينى، چيرۆكى ئه‌و كچه منداڵه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه هه‌موو رۆژێك به كۆڵ برا گه‌وره‌كه‌ى كه خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ته ده‌باته قوتابخانه.
كچه‌كه ناوى (جۆ دينگشوانگ)ه‌و ته‌مه‌نى 9 ساڵه و رۆژانه براكه‌ى (دينگفۆ)ى خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ت به كۆڵ ده‌باته قوتابخانه و ده‌يهێنێته‌وه ماڵه‌وه و تا ئێستا نه‌يهێشتووه براكه‌ى له هيچ وانه‌يه‌ك دوابكه‌وێت.
ئاژانسه‌كه ئاشكراشيكردووه، دايك و باوكى ئه‌و دوو منداڵه خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌تن و جۆ به ته‌نيا كاروبارى ماڵه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى خێزانه‌كه‌يان جێبه‌جێ ده‌كات و خۆيشى به‌رده‌وامه له خوێندن.