به‌ستنه‌وه‌ی ژنێك به ئۆتۆمبێلێكه‌وه خه‌ڵكی توركیا توڕه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی به‌ستنه‌وه‌ی ژنێك له به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبێلێك كه به رێگایه‌كی خێرای توركیادا ده‌ڕوات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان توڕه‌یی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و چالاكوانان به نامرۆڤانه ناوی ده‌به‌ن.
له ڤیدیۆكه‌دا ئافره‌تێك ده‌بینرێت كه به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌شی پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بچووك، چالاكوانانیش ره‌خنه‌ی زۆر و توندیان له‌و ره‌فتاره نامرۆڤانه‌یه‌ی شۆفێره‌كه گرتووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی حوڕییه‌ت ده‌یلی نیووزی توركی، ڤیدیۆكه له ناوچه‌ی چانكیری توركیا گیراوه‌و بووه‌ته ڤیدیۆیه‌ك كه زۆرترین ته‌ماشا كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه ئه‌لیكترۆنییه توركییه‌كه، هێشتا پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌و ره‌فتاره‌ی شۆفێره‌كه به‌رامبه‌ر به‌و ژنه نه‌زانراوه كه چی خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه‌یه و بۆچی به‌و جۆره به‌ستوویه‌تیه‌وه به دوای ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه.
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوا له به‌رپرسان ده‌كه‌ن سزای ئه‌و شۆفێره بدرێت.
هه‌ندێكیشیان وێنه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ئیستانبوڵ تۆماركراوه‌و داوا ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر و ئه‌و شۆفێره سزا بده‌ن.
به‌گوێره‌ی دواین زانیاری ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌و شۆفێره‌یان ده‌ستگیر كردووه و ناوی "ئیدریس"ـه، به‌ڵام هێشتا هۆكاری ئه‌و ره‌فتاره ئاشكرا نه‌كراوه