سیاسەتمەدارێک بە خۆرووتکردنەوە ناڕەزایی دەردەبڕێت

روویکردۆتە کەشتییەکان و بە رووتی وێنەیەک بڵاودەکاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

سەڤین ئینگڤالد ئۆپدال، بەرپرس و سیاسەتمەداری پارتی سەوزی نەورویج، وەک ناڕەزایی دەربڕین دژی زیادبوونی گەشتی کەشتییە بارهەڵگرەکان، وێنەیەکی خۆی بە رووتی کە رووی کردۆتەوە کەشتییەک بڵاوکردەوە.

ئەو سیاسەتمەدارە بۆ بەسەربردنی پشووەکانی گەڕاوەتەوە شارۆچکەکەی بە ناوی ئۆلدن لە نەرویج، بەڵام زۆری گەشتی بارهەڵگر و دەنگە بەرزەکەیان بێزاری دەکەن.

ئەمەش وا لەو بەرپرسە نەرویجییە دەکەن، وێنەیەکی خۆی بە رووتی لە هەژماری تایبەتی ئینستاگرامەکەی بڵاوبکاتەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ کەی، سەڤین دەڵێت: "کاتێک هاتمە ماڵەوە، لە ماوەیەکی کەم سێ کەشتیم بینی، دواتر زانیم ساڵانە 11 هەزار کەشتی بەم شارۆچکەیەدا تێدەپەرن".

دواتر بە ژنەکەی دەڵێت لە دواوە  وێنەکەی بگرێت و وەک نیشاندانی ناڕەزایی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکاتەوە.

H.J