خورمای خاڵس ناوازە و هەمەچەشنە
K24 – ههولێر:
کەم کەس هەیە خوورمای خاڵسی نەخواردبێت، هەرکاتێک لەوێ نزیک دەبیتەوە هەزاران داری خوورمات بەرچاو دەکەوێت.
خوورما زیاتر لە پێنج سەد جۆری هەیە و زۆرکەس ئارەزووی خواردنی دەکات، کوردیش زیاتر ئارەزووی جۆری بەرحی دەکات.
زۆربەی ئەوانەی سەردانی بەغدا و شارەکانی باشوور دەکەن، لەگەڵ خۆیاندا چەند کیلۆیەک دەهێننەوە، پەیامنێری کوردستان24یش، چووەتە خاڵس و لەگەڵ دەنگی نازم غەزالی و گۆرانی ''فۆگ النەخل'' بەخوورمای خاڵسمان ئاشنا دەکات.
H.J