پۆلیسی بولگاریا بوو بە تەڵەی خۆیەوە

ویستیان گازی فرمێسکڕێژ بۆ خۆپیشاندەران فڕێدەن بەڵام خۆیان بەرکەوتن

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیس بولگاریا ویستی لە رێگای گازی فرمێسکڕێژ بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکات، بەڵام خۆیان بوونە قوربانی.

پۆلیس دەیویست بڵاوە بەچەند خۆپیشاندەرێک بکات کە دژی حکوومەتی وڵاتەکە هاتبوونە سەر شەقام، بەڵام بایەکی تووند ئاراستەی گازە فرمێسکڕێژەکە دەگۆڕێت و بەر خۆیان دەکەوێت.

گازەکە حاڵی پۆلیسەکان پەرێشان دەکات و بۆ چەند خولەکێک واز لە ئەرکەکەیان دەهێنن.

رووداوەکە لە سۆفیای پایتەختی بولگاری روویداوە و خۆپیشاندەرێکیش بە رۆژنامەی بتڤۆڤینیتی گووتوە: "ئێستا پۆلیس دەزانێت کاریگەری ئەو گازە لەسەر هاووڵاتیان چەندە".

The Daily Mail

H.J