بە وێنە... منداڵێك بە برینداری دۆزرایەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی چەند وێنەیەك، منداڵێك لە نزیك وێسگەی كارەبای دیالە لە شاری باقوبەی ناوەندی پارێزگاكە فڕێدراوە.
چەند سەرچاوەیەك رایانگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری لەبارەی فڕێدانی ئەو منداڵە دەگاتە دەست پۆلیس، رەوانەی نەخۆشخانەی دیالە دەكرێت.
وەك لە وێنەكان دیارە منداڵەكە جەستەی بریندارە، ھەندێك لە شایەتحاڵەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لەلایەن ئاژەڵانەوە بریندار كراوە.