كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
كەشناسی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكان بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، بارانبارین بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو بۆ نیمچە ھەور دەبێت و لەكات و شوێنی جیاجیا باران دەبارێت.
ھەروەھا لەبارەی كەشوھەوای سبەی یەكشەممە كەشناسی رایدەگەیەنێت، ئاسمان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لەگەڵ ئەگەری بارانبارین بەتایبەتی لەكاتی نیوەڕۆدا.