له هه‌ر 28 خوله‌كێكدا ئافره‌تێكی هندستان ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر
K24- هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ زیادبوونی رێژه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی له هندستان، كه‌یسه‌كانی ئه‌و پرسه‌ش كه‌وتوونه‌ته ریزی پێشه‌وه‌ی هه‌موو پرسه یاساییه‌كانی ئه‌و وڵاته، كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌و تاوانه كچان و ئافره‌تانن. دوا كه‌یسه تۆماركراوه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌ش له هه‌فته‌ی رابردوو بوو، كاتێك ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌ر 3 كچ و پاشان كوژران و سوتێندران.
به‌گوێره‌ی دوا ئاماره‌كانی هندستان كه رێژه‌ی دانیشتوانی ده‌گاته 1 ملیار و 200 ملیۆن كه‌س، له هه‌ر 28 خوله‌كێكدا ئافره‌تێك یان كچێك ده‌ستدرێژی سێكسی دكرێته سه‌ر، له‌كاتێكدا رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به یاسایه‌ك ده‌ده‌ن، كه رێگری له تاوانی له‌م جۆره بكه‌ن.
به‌ر له چه‌ند ساڵێك، یاسای تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی له هندستان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار كراوه‌ته‌وه، كه دادگاییكردنی تاوانبارانی ئه‌و كه‌یسانه خێراتر بكرێن و سزاكانیش له‌سه‌ر ده‌ستدرێژكاران توندتر بكرێن، به‌ڵام ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌ش نه‌یتوانی رێژه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان كه‌م بكاته‌وه.
دواجاریش له هه‌فته‌ی رابردوودا كچێكی هه‌رزه‌كاری 16 ساڵی دوای ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری، له‌لایه‌ن ده‌ستدرێژكارانه‌وه به‌زیندوویێتی سوتێندرا، كه سێیه‌م حاڵه‌تی له‌مجۆره بوو له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا و، پێشتریش له دوو رووداوی هاوشێوه‌دا له رۆژی هه‌ینی رابردوو دوای ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر دوو كچی 16 ساڵی و 17 ساڵی له ویلایه‌تی جهارخاند، تاوانباران یه‌كێكیان كوشت و ئه‌وی دیكه‌شیان به‌زیندوویی سوتاند.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه هێشتا هندستان به‌هۆی ده‌ستدرێژییه‌كی به كۆمه‌ڵ بۆ سه‌ر كچێكی 8 ساڵی له شۆكێكی گه‌وره‌دایه، كه به‌هۆی ئه‌و كه‌یسه‌وه گرژییه‌كی زۆر له‌نێوان موسڵمان و هندۆسه‌كانی هه‌ردوو ویلایه‌تی جامۆ و كشمیر درووست بووه.
دوای رووداوه‌كه‌ی ساڵی 2012، كه له‌ناو پاسێك ده‌ستدرێژی كرایه قوتابییه‌كی كچ و به‌و هۆیه‌وه گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی گه‌وره شه‌قامه‌كانی هندستانی هه‌ژاند، رووداوه‌كانی ده‌ستدرێژی سێكسی كه به‌م دواییانه له‌و وڵاته تۆماركراون مه‌ترسیدارترین رووداوی له‌مجۆره‌ن.
H.B