لوبنان به‌ جلی وروژێنه‌ری ژنه‌ پۆلیسه‌كانی هه‌وڵی راكێشانی گه‌شتیار ده‌دات

بۆتە مایەی رەخنەی بەشێک لە هاوڵاتیان

K24 - هه‌ولێر:

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، حکوومەتی لوبنان بەمەبەستی زیاتر راکێشانی گەشتیاران، جلووبەرگی فەرمی پۆلیسە ژنەکانی دەگۆڕێت، ئەمەش نارەزایی بەشێک لە هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

پیەرێ ئاچکار، پارێزگاری شاری برۆمانا لە لوبنان، لە بارەی وروژێنەرکردنی جلووبەرگی ژنە پۆلیسەکان بە ئاژانسی ئاڕ تی رووسی گووت: "99%ی ئەو گەشتیارانەی دێنە ناوچەکە، شۆڕتیان لەبەرە. ئێمە لە لوبنان دەمانەوێت وێنەی رۆژئاوای لوبنان بگۆڕین".

 بەشێک لە خەڵکی لوبنان رەخنە لەو بڕیارە دەگرن و دەڵێن ئەوە رێگایەکی راست نییە بۆ راکێشانی گەشتیاران، هەندێکی دیکەش پرسیار دەکەن و دەڵێن" بۆچی پۆلیسە پیاوەکان هەمان جلووبەرگیان هەیە؟".

شاری برۆمانا دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی لوبنان و نزیکە لە بەیروتی پایتەخت. زۆرینەی دانیشتووانەکەی مەسیحین و شارێکی فرە ئاینی لوبنانە.