به ڤیدیۆ.. باوكێك ته‌قه له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یكوژێت
K24 - هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت، باوكێك له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی گشتی ته‌قه له كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یكوژێت، له‌و كاته‌ی كوڕه‌كه ده‌یویست به‌رگری له دایكی بكات و رێگری له باوكی ده‌كرد ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ری و لێی بدات.
رووداوه‌كه له یه‌كێك له شه‌قامه گشتییه‌كانی پارێزگای ئه‌سیوتی میسر روویداوه، دوای ئه‌وه كوڕه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ستداوه.
باوكه‌كه ته‌نها به گوللـه‌یه‌ك و دووان واز له كوڕه‌كه‌ی ناهێنێت و چه‌ند جارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری و ته‌قه‌ی لێده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی دایكی كوڕه‌كه، كه ژنێك و منداڵێكی له‌گه‌ڵدایه، ده‌ست ده‌كه‌ن به هاتوهاوار و خه‌ڵك له شوێنه‌كه كۆده‌بێته‌وه، باوكه‌كه شوێنه‌كه جێده‌هێڵێت.